بەحرکە

هاوڵاتیان لە جموجۆڵ نەکەوتوون و منداڵان پاسکیل لێدەخوڕن

+964
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

هاوڵاتیانی قەزای بەحرکەی هەولێر لە  دەرەوەن و کۆڵانەکانی لە جموجۆڵی منداڵان پەکی نەکەوتووە.

سەرەڕای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەڵام هێشتا جموجۆڵ لە بەحرکە بەم بەیانییە بەدیدەکرێت، هەندێکیان منداڵن و لە کۆڵانەکان پاسکیل لێدەخوڕن یەکێکیان دەڵێت ”چی بكەین لە مارێ، سینگڵین”، هەندێکی دیکەیان دوکاندار و کاسبکارن و دەڵێن ” ئومێد خۆشناو وتوویەتی ئاساییە مارکێت و فڕن کراوەبێت”.

لە کاتێکدا بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆبێت، چونکە سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام خەڵکی خۆیان لە ناو ماڵەکانیان پێڕاناگیریت، جگە لەوەش قەدەغەكە زۆر چڕ نییە و مەجال هەیە بۆ هەندێك لە خەڵك و كاسبكاران ئیشوكاری خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی كارمەندن و ئەركی خۆیان لە رۆژانی سەرژمێرییش ئەنجام دەدەن.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

لە عێراق و كوردستان پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد

لە عێراق و كوردستان پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا