ساڵێکە دەست بە دروستکردنی کراوە

حکومەتی هەرێم: 51٪ـی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

964+

شۆڕش قادری

ماوەی ساڵێکە دەستکراوە بە دروستکردنی سایلۆی هەڵەبجە و تا ئێستا 51٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

سایلۆی هەڵەبجە لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و لە ساڵی 2023 راسپاردنی بۆ کراوە، بەگوژمەی 27 ملیار و 203 ملیۆن دینار.

زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 53 دۆنمە و لەسەر رووبەری 23 دۆنم سایلۆکە دروست دەکرێت، ماوەی تەواوکردنی 700 رۆژە و لە 7.11.2023ـەوە دەستی پێکردووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا 51٪ـی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە.

قەبارەی سایلۆکە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە، لەگەڵ 10 کۆگای ئەمبارکردنی خۆراک کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتردووجایە، هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆکە و خزمەتگوزارییەکان لەخۆ دەگرێت.

شوێن بۆ سایلۆ تاقانەکەی هەڵەبجە دیاریکرا

شوێن بۆ سایلۆ تاقانەکەی هەڵەبجە دیاریکرا

سایلۆیەکی نوێ بۆ هەڵەبجە دروست دەکرێت

سایلۆیەکی نوێ بۆ هەڵەبجە دروست دەکرێت