20 رۆژە

رێگە نادرێت بەرهەمی كارگەكانی كوردستان لە بازاڕەكانی عێراق بفرۆشرێت

+964

دەشتی عارف ـ هەولێر

20  رۆژە هیچ کارگەیەکی کوردستان ناتوانێت بەرهەمی خۆی بگەیەنێتە بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و حكومەتی عێراق لە بازگەكان رێگەیان لێدەگرن، خاوەن كارگەكانیش داوای چارەسەر لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەیفەدین ئیبراهیم، خاوەنی کارگەیەکی بابەتی پاککەرەوەیە بە 964ـی وت، راگرتنی ئەو کارگانە سیاسین و هەر رۆژە و بەهانەیەکمان پێدەگرن، ئەوە جاری یەکەمیشیان نییه و مانگی ئەیلولیش بەهەمان شێوە مانگێک  سنوورەکان داخران.

سەردار محەمەد، خاوەنی کارگەیەکی دیکەیە و بە  964ـی وت،هەرچی داواکاری هەبوو جێبەجێمان کردووە، بەڵام ئێستا دەڵێن مۆڵەتی عێراق دەربهێنن، وتیشی، “نەمزانیوە  لەناو یەک وڵات کارگەیەک پێویستی بە دوو مۆڵەت هەبێت”.

محەمەد عولا خاوەن کۆمپانیایەكی دیكەیە و بۆ 964 وتی، لە هەر یەکە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، زیاتر لە دوو هەزار کارگە کێشەی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەیە، چونکە لە %20ـی بەرهەمەکان بۆ ناوخۆ بەکاردەهێنرێت، ئەو لە %80یەی کە دەمێنێتەوە رەوانەی شارەکانی تری عێراق دەکرێت.

لێدوانی ئەو خاوەن كارگانە بۆ 964 لە كاتێكدا بوو، كە ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری خاوەن كارگەكان لە هەولێر گردبوونەوە و داوایان كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان بێتە پێشەوە و چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

ژوورە بازرگانییەکان لە بەغدان و دەیانەوێ رێگری بازگەک...

ژوورە بازرگانییەکان لە بەغدان و دەیانەوێ رێگری بازگەکان چارە بکەن

بەغدا بۆ بازرگانانی هەرێم: دەبێت بە 72 کاتژمێر کاڵاکانت...

بەغدا بۆ بازرگانانی هەرێم: دەبێت بە 72 کاتژمێر کاڵاکانتان بگەیەنن پێمان