رێگرى لە پرسە دەکرێت؟

پۆلیسى سلێمانى روونکردنەوە لە بارەى رۆژانى قەدەغەى هاتوچۆ دەدات

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە رۆژانى قەدەغەى هاتوچۆ هاوکارى هاوڵاتیان دەبن و کەس دەستگیر ناکرێت، لە حاڵەتێکدا نەبێت کە کەسەکە پابەند نەبێت بە رێنماییەکانەوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، رێنمایى و رێکارەکانى رۆژانى قەدەغەى هاتوچۆى بۆ 964 روونکردەوە و دەڵێت: سەرەتا رێنماییمان دەبێت بۆ هاوڵاتیان و لە حاڵەتى کتوپڕ و نەخۆش و بریندار هاوکارى هاوڵاتیان دەبن.

باسى لەوەش کرد، ئەگەر ماڵێک پرسەى هەبێت رێگرى لێناکرێت، کە خەڵک سەردانیان بکەن، بەڵام دەبێت هاوڵاتیان مامەڵەى خۆتۆمارکردنیان ئەنجامدابێت بۆ پڕۆسەى سەرژمێرى.

“کەس دەستگیرناکەین، لەو کاتەدا نەبێت ئەگەر کەسەکە پابەندى رێنماییەکان نەبێت، ئەوکات لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت”، سەرکەوت ئەحمەد واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"سەرژمێریی گشتی پەیوەندی بە راگرتنی پسولەی خۆراكەوە نییە"