لە بەغداوە بۆ حەدیسە

بە فێڵی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین سێ كەسی كوشت و پارەكەی بردن

964+

ژوولی عەدنان

کەسێکی خەڵکی حەدیسە، سێ کەسی خەڵکی بەغدای بە رێگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دەستی دووی ئۆنلاینەوە هێنایە حەدیسە، دووانیانی کوشت و سێیەمیانی بریندارکرد، هەموو پارەکەشی دزی و بە بەلەمێک رایکرد.

سەرچاەیەکی ئەمنی عێراقی بە 964 ی وت: ”بکوژەکە سێ کەسی عەشیرەتی قیسیەی لە بەغداوە هێناوەتە حەدیسەی ئەنباڕ، ئەمە پێشتر ئۆتۆمبێلێکی بۆ فرۆشتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دانابوو، رێککەوتبوو لەگەڵیان پێیان بفرۆشێت و ئەوانیش هاتبوون بۆ سەیرکردنی ئۆتۆمبێلەکە و یەکلاکردنەوەی نرخەکەی.

بە پێی سەرچاوەکە، هەرسێ قوربانییەکە خەڵکی بەغدان و بکوژ لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتوویانی و لە چاڵێکدا شاردبوونییەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بکوژەکە رایکردووە و پارەی کڕینی ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و تا ئێستاش نەگیراوه.

"بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی بەغدا لە سلێمانی دەستگیر کرا"

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران