بۆ هەر یەکێکیان دەبێت 100 هەزار غەرامە بدات

راوچییەک 30 کۆترە شینکەى کوشتووە

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى عەربەت راوچییەک لەسەر کوشتنى 30 کۆترە شینکە دەستگیرکرا و بەپێى یاساش سزاى پێبژاردن بۆ هەر کۆترە شینکەیەک 100 هەزار دینار، بەمەش بەدەبێت راوچى سەروو سێ ملیۆن دینار غەرامە بدات.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بە 964ـى وت،”لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنوری گەڵباخی ناحیەی عەربەت توانیان راوچییەک دەستگیر بکەن کە بە تاپڕ خەریکى راوکردنى کۆترە شینکە بووە.

وەک باسى دەکات، راوچیەکە 30 کۆتر و سێ سوێسکەى راوکردووە و پەراوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و رەوانەى دادگا کراوە.

راوکردنى کۆترە شینکەکان لە کاتێکدایە، بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت شەوانە و رۆژانە مەفرەزە دەردەکەن بۆ پارێزگارى لە کۆترە شینکەکانى ناوچەکە.

وەک ئەوەى هێمن کەمەرخان روونى کردەوە، لەڕووی یاساییەوە هەر هاوڵاتیەک سەرپێچی بکات و هەر کۆترێک لەم کۆترەشینکانە راوبکات رێکاری یاسایی بۆ دەگیرێتە بەر و بەپێی رێنمایی ژمارە 1ـى ساڵى 2021، راوکردنی یەک باڵندەی هاوشێوە بە 100 هەزار غەرامە دیاری کراوە.

بەپێى ئەم بڕگە یاساییەش بێت، کابراى راوچى لە بەرامبەر راوکردنى ئەو 33 کۆترە شینکە و سوێسکەیە سێ ملیۆن و 300 هەزار غەرامە بدات.

لەسەر راوکردنی کۆترە شینکە کەسێک دەستگیر کرا

لەسەر راوکردنی کۆترە شینکە کەسێک دەستگیر کرا