به‌شێكی پیاوان هه‌ناسه‌یان هاته‌وه‌به‌ر
“سه‌رژمێرییه‌كه‌ى عێراق و هه‌رێم ژنى دووه‌م ئاشكرا ناكات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رپرسێكی تیمه‌كانى سه‌رژمێری ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ى له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دانیشتووان ئه‌نجام ده‌درێت، ناچێته ناو ئه‌و ورده‌كارییه‌ى كه ژنى دووه‌مى پیاوان ئاشكرا بكات، چونكه ده‌ڵێت، هه‌ر پیاوێكی دووژنه یه‌كجار و له‌یه‌ك شوێن ناوى تۆمارده‌كرێت.
نیعمه‌ت عه‌بد توێژه‌رى سه‌رژمێریی دانیشتووان له سلێمانى به 964ـى وت، سه‌باره‌ت به‌و پیاوانه‌ى خاوه‌نى زیاتر له ژنێكن، ته‌نیا یه‌كجار ناویان وه‌ك سه‌رۆكى خێزان له سیستمى سه‌رژمێرییه‌كه تۆمارده‌كرێت و له هیچ شوێنێكی دیكه‌ى ناوه‌كه‌ى دووباره نابێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه ده‌ستیان به سه‌رژمێرییه‌كه كردووه، هه‌ست ده‌كه‌ن هاوڵاتیان زۆر هاوكاریانن.
ئه‌مڕۆِ له شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنى زانیاری كه‌سییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و هه‌مان ئه‌و زانیاریانه‌ش بۆ رۆژانى 20 و 21 ـى ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستى و دروستى، دووپات ده‌كرێنه‌وه.