ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە و تەلەفونیان داخراوە
بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە لە سلێمانى بە دواى 37 کەسدا دەگەڕێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە بەدواى ژمارەیەک کەسدا دەگەڕێت لە سنوورى سلێمانى کە ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام ژمارە تەلەفونەکانیان داخراوە.
ئاگادارییەک بۆ ئەوەیە کە 37 کەس لە سنوورى سلێمانى و دەورووبەرى ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام ژمارە تەلەفونیان داخراوە و مامەڵەکانیان ئەنجام نەداوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکات هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو کەسانە هەیە یان دەیان ناسێت ئاگادارییان بکەنەوە و تاوەکوو لە نزیکترین کاتدا سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی بکەن.
جەختیش دەکاتەوە، لەکاتی ئامادەنەبوونیان ناوی یەدەگ شوێنیان دەگرێتەوە.