1500 پشکنین کراوە

لیژنەی پزیشکیی گەرمیان پەروەردەکان بە هۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی خەتابار دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

قەرەباڵغی لەسەر لیژنەکانی پزیشکی گەرمیان دروست بووە، لێپرسراوی لیژنەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران کە هەزاران کەسن لە ماوەیەکی کورتتدا کە چەند رۆژێکە، سەردان دەکەن و دەیانەوێت پشکنین بکەن، لەمەشدا بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە خەتابارن.

بەپێی ئامارێکی لیژنەی پزیشکیی هەمیشەیی گەرمیان، تەنیا لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 500 پشکنینی تەندروستی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەنجام دراوە.

یەکێک لەو کێشانەی رووبەڕووی لیژنەکە دەبێتەوە لە پشکنینی خوێندکاراندا، بوونی قەرەباڵغییەکی زۆرە، لە بارەی هۆکاری ئەم حاڵەتەوە، ئامانج سەڵاح، لێپرسراوی لیژنەی پزیشکیی هەمیشەیی گەرمیان بۆ پێگەی تەندروستیی گەرمیان روونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە.

ئێمە هەموو ساڵێک لەمانگی (6) حوزەیرانەوە نووسراوی فەرمی دەکەین بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی قەزاکان، داوایان لێدەکەین خوێندکاران هەر کە تاقیکردنەوەکانیان تەواوکرد، با ئیدارەی ئامادەییەکانیان بیاننێرن بۆ پشکنین لەلای ئێمە، نەک چاوەڕێی ئەنجامی زانکۆلاین بکرێت.

ئەو دەڵێت، بەڵام کار بەم داواکاری و پێشنیازەی ئێمە ناکرێت و تەنیا ئەوکاتە نوسراو بۆ خوێندکارەکان دەکەن کە زانکۆ لاین دێتەوە، بەمەش هەزاران خوێندکار لە یەک کاتتدا دێن بۆ پشکنین و ئەو فەوزایە دروست دەبێت، ئەمە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ئێمە نییە، ژمارەی کارمەندەکانمان کەمە و لە رۆژانی پشکنینی خوێندکاراندا تەنانەت لەپێش کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەست بە دەوام دەکەین لەپێناو ئەوەی پشکنین بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە خوێندکاران بکەین.

داواشی لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە کردووە، کە بۆ داهاتوو کار بە پێشنیازەکەیان بکەن و فشاری هەموو خوێندکاران لە چەند رۆژێکدا نەهێننە سەریان، بەڵکو ئیدارەی ئامادەییەکان لەدوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانەوە نووسراو بە خوێندکاران بدەن، بۆ ئەوەی لەماوەی ئەو سێ مانگەی تا دەگاتە راگەیاندنی زانکۆلاین، پشکنینەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەمساڵ رۆژی 3.11.2024، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 – 2025 راگەیەندرا، لە کاتێکدا لە 21.9.2024، زانکۆ لاین بۆ پڕکردنەوەی داواکاری خوێندنی کارا کرابوو.

لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە

لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە

زیندانیە ھەڵاتووەکەی گەرمیان دەستگیرکرایەوە

زیندانیە ھەڵاتووەکەی گەرمیان دەستگیرکرایەوە

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان