دوو دیمه‌نى چاندنى دار له زه‌وی دارستانه‌كه‌ى پشده‌ر... وێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتى دارستان و پاوانى راپەڕین.
دارستان و پاوانى راپه‌ڕین رێكارى یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر
هاوڵاتیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه ده‌ستكارى زه‌وییه‌كانى دارستانى ده‌ستكردى پشده‌ر نه‌كه‌ن
964+
فەرهاد حەسەن
دارستان و پاوانى راپه‌ڕین رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جوتیارێك ده‌گرێته‌به‌ر كه سه‌رپێچی بكاته سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ى كه دارستانى پشده‌رى لێ ده‌چێندرێت، چونكه ده‌ڵێن ئه‌م زه‌ویه بۆ دارستان داندراوه و ناكرێت كشتو‌كاڵى له‌سه‌ر بكرێت.
دارستانى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئه‌و زه‌ویه له‌ساڵى 1974،ه‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌ى هه‌زار 800 دۆنمه بۆ دارستانى ده‌ستكرد ده‌ستنیشان كراوه، پیچشتر هه‌ازر 200 دۆنمى لێكراوه‌ته دارستان و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش جوتیاران له‌رێگه‌ى رێگه‌پێدانه‌وه كارى كشتوكاڵیان لێ ئه‌نجامداوه.
ئیسماعیل محەمەد تەها، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی گشتى دارستان و پاوانى راپەڕین به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به فه‌رمى رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و زه‌ویه‌ى بۆ دارستانى ده‌ستكردى پشده‌ر ته‌رخانكراوه كه‌چی هه‌ندێك جوتیار به‌مه‌به‌ستى كشتوكاڵكردن به‌شێكی زه‌ویه‌كه‌یان كێڵاوه.
وتیشی “ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه هه‌ر جوتیارێك ده‌ستكارى ئه‌م زه‌ویه بكات رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌مساڵ چوار حاڵه‌تى جوتیارانیان هه‌بووه كه ده‌ستكارى زه‌ویه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش رێكاره‌كانیان تووندتر كردووه چوار جوتیاره‌كه‌شیان داونه‌ته دادگا.
روونیكرده‌وه، له ساڵانى رابردوودا به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رایتى دارستان و پاوان، ئه‌م هاوڵاتیانه به‌هۆى رێگه‌پێدانى هه‌ندێك فه‌رمانگه زه‌ویه‌كانیان بۆ كارى كشتوكاڵكردن به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌مساڵه‌وه ئه‌وان ده‌یكه‌ن به دارستانى ده‌ستكرد.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان 25 دۆنم له‌و زه‌ویه ده‌كه‌نه دارستان و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا چوارده‌ورى زه‌ویه‌كه به‌دار چاندن ده‌كه‌نه په‌رژین بۆ ئه‌وه‌ى هیچ جوتیارێك لێی نزیك نه‌بێته‌وه.
پێشتر ئیسماعیل محەمەد تەها، بە 964 ـى وتبوو، ژووری بازرگانی ئەمریکی سەرپەرشتی دروستکردنی 500 دۆنم دارستان و سەوزایى دەکات لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین کە 250 دۆنمى لە سنوورى رانیە و 250 دۆنمى لە سنوورى قەزاى پشدەر جێبەجێ بکرێت.
تێچووى پڕۆژەکە سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، دواى ئەوەش بۆ ماوەى سێ ساڵ پێگەیاندن و ئاودێر لەسەر ژوورى بازرگانى ئەمریکایە.