تیمەکانى سەرژمێرى و گەمارۆسازى...وێنە: قایمقامییەتى پێنجوێن
"کارتی نیشتمانیان تەواونەبووە"
بەشێک لە کەلارییەکان دەبێت بۆ سەرژمێری بچنە خانەقین
964+
ژووری هەواڵ
لەکاتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیدا، ئەو هاوڵاتیانەی کە دانیشتووی کەلارن و فۆڕمی خۆراکیان خانەقینە، دەبێت بچنە خانەقین و لەوێ خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە قسەی پەرلەمانتارێکە.
ئەمڕۆ هەینی 15.11.2024، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ تۆمارکردنی سەرژمێری، کارتی نیشتمانی و ناسنامەت هەرکوێ بێت لەوێ تۆمار دەکرێیت، ئەوەشی نفوسی لە کەلارە و فۆرمی خۆراکی خانەقینە، دەبێت بچێتە خانەقین و لەوێ خۆی تۆمار بکات بەهۆکاری ئەوەی کارتی نیشتمانیەکەی تەواو نەبووە.
“بەشداری نەبوون لە سەرژمێری چارەنوسی ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکان دەخاتە مەترسی ترەوە، ئامادەبوونتان خەباتێکی تری نەتەوەییە”، کاروان یاروەیست وا دەڵێت.
بڕیارە لە 20.11.2024، پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دەستەکە لە راگەیەنراوەکەیدا بە گومانەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانێت، چونکە پێى وایە، ماددەی 140 جێبەجێنەکراوە و لەلایەکی دیکەوە مێژووی سەرژمێرییەکانی رابردوو ئەزموونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان بۆ کوردستان هەبووە.
27 ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دوینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتوانى عێراق بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.
یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا ئەوکات ژمارەی دانیشتوانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بووە.