خەڵکی هەولێر پیرۆزبایی لە سلێمانییەکان دەکەن
لە پایتەختەوە بۆ شاری شاران.. شاری خۆشەویستی و شاری هەڵمەت و قوربانی
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
خەڵکی هەولێر لە یادی 240 ساڵەی دەمەزراندنی شاری سلێمانی، پەیامی خۆشەویستی بە خەڵکی شارەکە دەگەیەنن و دەڵێن، “ئێمە هەموو براین و هیوادارین پێکەوە بوونێکی جوان پێکەوە بژین”
964 بۆ یادی دامەزراندنی سلێمانی کۆمەڵیک خەڵکی شاری هەولێری دواند، ئەوان شاری سلیمانییان بە شاری ئەدەب و هونەر و پێشکەوتن ناوبرد و پەیامی پیرۆزبایی و خۆشەویستیشیان بۆ شاری سلێمانی و خەڵەکەکەی نارد.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر