"لەپەرلەمانی عێراق یەکلا دەبێتەوە"

کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لایەنە كوردیەکانی خورماتوو ھاتوونەتە سەر خەت و لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق و فەرماندەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان کۆبوونەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کێشەی زەوی و زاری جوتیارانی سنوورەکە کەماوەیەکە بەردەوام گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردولادا دروست دەبێت

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “لەهەوڵەکانیاندا توانیویانە دۆخی جوتیارانی ناوچەکە تاڕادەیەک یەکلابکەنەوە، بەمجۆرە نابێت بەهیچ جۆرێک سوپای عێراق دەستێوەردان لەکێشەی زەوی و زاری جوتیاران بکات، کێشەی جوتیارانی هەردوولا رادەستی حاکم دەکرێت و هەر ئەویش بڕیاری لەسەر دەدات.

وتیشی، بڕیاریشە لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و بڕیارەکانی دادگای شۆڕش ھەڵوەشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەسەر خەتن بۆ ئەوەی بەزویی کێشەی جوتیاران چارەسەربێت و داواکاریشن جوتیاران دان بەخۆیاندا بگرن تاوەکو بەیاسا سەرجەم کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەبێت.

جوتیارانی سنوورەکە دەڵێن، زەوییەکان هى کوردن و لە ساڵى 1993 کاتێک لەلایەن رژێمى بەعسەوە بە زۆرەملێ لەسەر زەوییەکانیان دەرکران، عەرەبى هاوردە دەستیان بەسەر زەوییەکانیاندا گرتن کە بە هەزاران دۆنمە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد دەکات

سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد دەکات