شەست مەترییەکەی هەولێر خاوێندەكرێتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
هەڵمەتی پاكردنەوە و رێكخستنەوی دار و نەمامەكانی شەقامی 60مەتری هەولێر دەستیپێکرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، رێکسختنەوەی دوورگەی ناوەندی 60 مەتری و تەقلینکردنی دار واشنتۆنەکان لەلایەن کرێکارانى بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان دەستیپێکردووە، لە هەمانکاتدا شوشتن و خاوێنکردنەوەی و چاککردنەوەی شتایگەرەکان و نۆژەن کردنەوەی چاڵ و شکستی شۆستە و شەقامەکان و رێکخستنەوە و جوانکاری هەردوو بەشی باخچە و دارستانى پارکى سامى عەبدولرەحمان، لەلایەن کرێکارانى پارکەوە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
هەڵمەتەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و سەرجەم دار و گوڵ ونەمامەكان رێكدەخرێنەوە و هەڵپاچین بۆ دارەكان دەكرێت و هەر پەلێك شكابێت و وشك بوبێت دەبڕدرێتەوە و رێكدەخرێتەوە.شەقامی شەست مەتری، شەقامێكی بازنەیە بەدەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە، جسری وەسەتی “دوورگەی ناوەندی” شەقامەكە بەسەوزای و داری جیاواز سەوزكراوە