لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان
ناوی کارمەندانی گرێبەست بۆ سەرژمێری گشتی راگەیەندرا
964+
توانا نەقی
دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک بژمێر بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بڵاوکردەوە، زیاتر لە 19 هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەڕاوەتەوە دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند دەستنیشانکراون.
لە بەرواری 6.11.2024ـەوە نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ وپەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ناوانەی کە دەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن، لەپارێزگای هەولێر 7487 کارمەند و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1180 کارمەند، لە پارێزگای سلیمانی 4635 کارمەند، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 1304 لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 869 لە پارێزگای دهۆک 2906 کارمەند و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 706 کارمەندە کەناویان دەرچووە وەک بژمێر بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
ئەو کارمەندانەی کە ناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەستبەجێ پەیوەندنی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بە دەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن ناوی ئەو کەسانەی کەوەک کارمەندی گرێبەستی سەرژمێری گەڕاوەتەوە ببینن: