زیانی گیانی نەبووە
دواین زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی گەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە، بتڵێکی غازی هیلیۆم لە گەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی تەقیەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ بتڵێکی غازی هیلیۆم لە ماڵێکی گەرەکی زێرینۆکی شاری سلێمانی تەقیوەتەوە.
باسی لەوەکرد، لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە تەنیا زیان بەر ماڵەکە کەوتووە و تیمەکانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی