چەند بڕیارێک دران
له راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنم
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كات بۆ تۆمارکردنی ناوی جوتیارانى سنووره‌كه‌ى بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆكان، بۆ ئه‌مه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دران، كه بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوى بەشەکان و نوێنەری یەکێتی جوتیاران ئاماده‌بوون و دوێنێ ده‌ووشه‌ممه له‌ر انیه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی بڕیاره‌كان، لە سنوری هەموو فەرمانگە کشتوکاڵیەکان لیژنە پێکدێت و بەرپرس دەبێت لە پڕۆسەی راده‌ستكردنى گه‌نمى جوتیاران و ئه‌م لیژنه‌یه‌ش لە دوای پارانی پەڵە و داچاندنی زەویەکان بە دانەوێڵە، دەستبەکاردەبن.
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکە سەرە بۆ گوندەکان دادەندرێت و پێویستە ئەو رۆژەی سەرەی ئەو گوندەیە تەواوی ئەو جوتیارانە ئامادەبن کە گەنمیان چاندووە.
پێویستە ئەوەی کە گەنمەکەی کردوە بەڵگەی تەواوی زەویەکەی لابێت یاخود خاوەنی راستەقینەی زەویەکە لەگەڵ خۆی بهێنێت.
پێویستە ئەنجومەنی گوندەکە و دوو شاهیدی بە تەمەنی گوندەکە بەڵگە و شوێن دەستی جوتیارەکە یان داچێنەرەکە پشتڕاست بکەنەوە.
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین بڵاوكراوه‌ته‌وه.