حکومەت دەستی بە ئامادەکاری کردووە

ئامانجی بودجەى 2025 دابینکردنى ئاسایش و بەرزکردنەوەى داهاتى نانەوتییە

964+
ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە ئامادەکردنی خشتەی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو 2025، لیژنەی دارایی زانیویەتی، ئامانجە خوازراوەکان بریتین لە گەیشتن بە گەشەپێدان و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، ئەوە جگە لە بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتری ئابووری بۆ وڵات.

سەرۆکی لیژنەکە، عەتوان عەتوانی، بە رۆژنامەی سەباح-ی وتووە، بودجەی بەکاربردن دەستی کردووە بە فراوانبوون بەسەر بودجەی وەبەرهێناندا، ئەم بابەتەش بارگرانی لەسەر بودجە دروست دەکات و وا دەکات سنووردار بێ بە ئامانجە دیاریکراوەکان، بۆیە لەمەودوا پێویستە بەدوای سەرچاوەی زیادەدا بگەڕێن و بەدەستی بهێنین.

عەتوانی پێی وایە، داهاتە نانەوتییەکان دەتوانن سەقامگیری بە ئابووری ببەخشن، سەبارەت بە پرۆسەی گۆڕینی دیجیتاڵی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پێی وایە ئەو بابەتە، ژێرخانێکی جەوهەرییە بۆ گەیشتن بە زیادبوونی بەرچاو لە داهاتە غەیرە نەوتییەکان، هەموو ئەوانەشی دەخرێنە نێو بودجەی ساڵی 2025 و پاڵپشتی لە دەرچوواندنی دەکەن.

ئەگەری هەیە، کورتهێنان لە بودجە دروست ببێت، سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت، چونکە حکومەت ماوەیەکە قەرزە دەرەکییەکان دەداتەوە، لە بەرامبەریشدا پرۆژەی باشی وەبەرهێنان بەدیهاتوون، ئەو پڕۆژانەشی لە ژێر جێبەجێکردندان کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بودجە و خەرجییەکان هەبووە، ئێستاش حکومەت وەک وەجبەی دووەم دەستی بە پارەدارکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکان کردووە، کە گەیشتووتە سنووری 400 ملیار دینار.

فەرمانبەرێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی گیانی لەدەست دا

فەرمانبەرێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی گیانی لەدەست دا

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێ...

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە تارانن