پێنجەمین فێستڤاڵی بازاڕ

گەشتوگوزاری گەرمیان کەوتنەخۆیان و فێستیڤاڵ دەکەن

+964

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان لەگەڵ یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئەم پێنجشەممەیە پێنجەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان سازدەکەن.

ئەنوەر عەبدولقادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964 وت، “لە فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیاندا ساڵانە نزیکەی 300 کۆمپانیا و بڕاند و خاوەنکار و کاری دەستی خانمان و خواردنی کوردەواری لە شاری کەلار بەشداردەبن “.

فێستیڤاڵەکە بە میوانداریی زیاتر لە 170،000 میوان و گەشتیار بەڕێوە دەچێ و وەک بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیان دەڵێت ” ئامانجی ئێمە راکێشانی گەشتیارانە”.

فێستیڤاڵی بازاڕ بۆ ماوەی چوار رۆژ لە 14 تا 17.11.2024 لە پارکی شاری یاریی کەلار بەردەوام دەبێت

پێشتر سەربەست سلێمان، یەکێک لە دەستەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکەیە بە 964ـی وتبوو، “بانگهێشتنامەمان بۆ بەشێک لە کۆمپانیاکانی دەرەوەی کوردستان لە عێراق و ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش ناردووە، ساڵانی پێشووش چەندین کۆمپانیای دەرەکی بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کردووە”.

سەبارەت بەو بەرهەم و بابەتانەی لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن، سەربەست سلێمان روونیکردبووەوە “جگە لە بەرهەمە خۆماڵی و دەرەکییەکان، کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاری لە ناوە و دەرەوەی هەرێم براندین بۆ کۆمپانیاکانیان دەکەن، کۆمەڵێک بابەتی کاری دەستی و چنین و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە و شیرەمەنی و ساردەمەنییەکانیش لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدا دەبن”.

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە

گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا

گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا