پینج خولەک جیاوازی هەبووە

رێکخستنەوەی کاتی بانگدان گەیشتە گەرمیانیش

964+

میلاد جەلال – کەلار

دوای ئەوەی لە زۆربەی شارەکانی هەرێم لەلایەن ئەوقافەوە کاتی بانگدانی مزگەوتەکان رێکخرانەوە ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024 بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیانیش لەگەڵ مامۆستایانی مزگەوتەکان کۆبوونەوە، بڕیاریاندا کاتی بانگدانی مزگەوتەکان یەکبخرێنەوە.

کاتی بانگدان لە مزگەوتێکەوە بۆ مزگەوتێکیتر لە گەرمیان جیاوازی ھەبوو، بەتایبەت لە کاتی بانگی بەیانی و مەغریب.

مەلا ئیدریس ژاڵەیی، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان بە 964ى وت،”جیاوازی ھەبوو لەکاتەکانی بانگ ھەندێکجار جیاوازی پێنج خولەک ھەبوو لە بانگدانی مزگەوتێک بۆ مزگەوتێکی دیکە ، ئەمەش گرفتی بۆ ھاوڵاتیان دروستکردبوو بەتایبەت لە مانگی رەمەزانان”

دوای راسپاردنی لیژنەیەک و دیاریکردنی جیاوازیەکانی کاتی بانگ بەشێوەیەکی زانستی و ئاینی، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارماندا لە گۆڕانکاری لە کاتەکانی بانگدان لە سنوری گەرمیان”مەلا ئیدریس ژاڵەیی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە خشتە و گۆڕانکاریەکانی بانگدان ئەنێردرێت بۆ ھەموو مزگەوتەکانی سنووری گەرمیان، بۆئەوەی لەمەودواخشتەی نوێی بانگدان جێبەجێبکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش هەریەک لە ئیدارەی سۆران و پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و زۆرێکی دیکە لە ناوچەکان کاتی بانگدانیان رێکخستووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سیستمی بانگدان یەکدەخرێت

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سیستمی بانگدان یەکدەخرێت