تفه‌نگ و فیشه‌ك و چه‌قۆشی پێگیراوه‌

لە هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر به‌ كریستال و مه‌ریجوانا ده‌ستگیركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌ بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکانیان ده‌ستگیركردووه‌، دوو جۆر ئه‌و ماده‌یه‌شی پێگیراوه‌ كه‌ بریتی بووه‌ له‌ كریستاڵ و مه‌ریجوان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ئه‌م بازرگانه‌یان بەناوی (ع ، م ، ح) دەستگیرکردووه‌.

لەکاتی دەستگیرکردنیدا، جگه‌ له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى نزیکەی سێ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانا) هەروەها دەستیان بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک فیشەک و چەقۆ و ئامێری پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەریشدا گرتووه‌.

چوار تۆمه‌تبار به‌ 17 كیلۆگرام كریستاڵ ده‌ستگیر كران

چوار تۆمه‌تبار به‌ 17 كیلۆگرام كریستاڵ ده‌ستگیر كران