کۆیە

ئەو کەسەى باپیرى خۆى کوشت دەستگیرکرا

964+

گۆڤەند فەتاح- کۆیە

بکوژى هاوڵاتییەکەى شەوى رابردووى کۆیە دەستگیرکراوە و نەوەى کوژراوەکەیە و کچەزایەتى.

درەنگانێکى شەوى رابردوو لە کۆیە، کەسێک تەقەى لە ماڵێک کرد و پیاوێکى تەمەن 70 ساڵانى کوشت و بەهۆى تەقەکردنەکەشەوە ئۆتۆمبێلى خاوەن ماڵ ئاگرى گرت و سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کۆیە بە 964ـى وت،”شەوى رابردوو دواى کاتژمێر دوو، بکوژى هاوڵاتییەکەى کۆیەمان دەستگیرکردووە و نەوەیەتى و دەکاتە کچەزاى”.

لەبارەى هۆکارى کوشتنەکەوە، بەڕێوەبەرى پۆلیسى کۆیە هیچ زانیارییەکى نەدا و وتى،”لێکۆڵینەوە دەکەین”.

لاى خۆیەوە دەزگاى ئاسایشى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی ( ص، ع، أ ) لە رووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری رووداوەکە بەناوی ( م، ج ،ع ) تەمەن 22 ساڵ دەستگیرکرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا