بۆنێکی ناخۆش لە شارەزوور بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەکەی دیار نییە

هەر سکچوون بەس نەبوو بۆنی ناخۆشیشی هاتە سەر

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە سەنتەری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10.11.2024، بۆنێکی ناخۆش بڵاوبووەوە، کە هاوڵاتیانی قەزاکەی  نیگەران کردووە و بەوهۆیەوەوە هاوڵاتیان ناتوانن لەماڵەکانیان بێنەدەرەوە.

فرمێسک عەلی، دانیشتوویەکی ناحیەی زەڕایەنە، بە 964ـی وت،  “لەکاتژمێری شەش و نیوی بەیانییەوە بۆنەکە بڵاو بووەتەوە، تەواو ناڕەحەتی کردووین و توشی تەنگە نەفەسی بووین و ناتوانین لەماڵەوەش بێینە دەرەوە، ەگەڵێشێدا تووشی سەر ئێشەبووم و هیوادارم زوو چارەسەربکرێت “.

توانا مەجید هاوڵاتییەکی دیکە بۆ 964 وتی، “بۆنەکە تەواو بێزارکەرە و لەبۆنی غازی ماڵان دەچێت،  لەگەڵ هاتنە دەروەما هەستم پێکردووە و  بەبەردەوامی مانەوەم لەدەرەوە هەناسەم توند دەبوو، بۆیە گەڕاومەتەوە ماڵەوە و ماسکم بەکارێ هێناوە، من ساغم بارودۆخم بەمجۆرەیە ئەگەر مرۆڤێک کێشەی هەناسە توندی یان نەخۆشی رەبووی هەبێ ئەبێ حاڵی چۆنبێ..”

ئاوارە حەمە شەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەرایەن بۆ964 وتی، “لە بەیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە، لە بوونی بۆنێکی ناخۆش لەسنووری ناحیەکەمان، کە ساڵی پاریش بۆنێکی هاوشیوە بڵاوببووە و  گوماندکەین  بۆنی غازی کارگەکان بێت.

وتیشی، لە بەدواداچونداین بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی بۆنەکە و هۆکاری بڵاوبوونەوەی، لەپێناو ئەوەی بەزووترین کات بیدۆزینەوە و لەوە زیاتر تەشەنە نەسێنێت.

روونیشیکردەوە، ساڵی پێشوو کارگەیەک لە سنووری ناحیەی عەربەت بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەکە، وماوەی دوو رۆژ بۆنەکەی بەردەوام بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەک...

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەکاتەوە