مێسى و گواردۆلا دۆڕان
ریاڵ بە چوار گۆڵ برینەکانى ساڕێژکرد، ئەمڕۆش بارسا یارى هەیە
964+
سۆما حەکیم زادە
ریاڵ گەڕایەوە سەر هێڵى بردنەوە و ڤێنیش بە هاتریک پەیامێکى نارد و وتى ئەگەر بە دەنگدانیش لێم ببەنەوە لە یاریگادا باشترینم، گواردیۆلا و ستیزنیش ئەم ماوەیە چاک لێیان قەوماوە و رێڕەوى دۆڕان بەرنادەن و توشى چوارەم شکستى لەسەریەک بوون، ئینتەر مەیامیەکەى مێسیش ئەم بەرە بەیانییە لە قۆناغی شازدەی خولی ئەمریکی ماڵئاوایی کرد، ئەمە گرنگترین ئەنجامەکانى یارییەکانى دوێنێ بوون
وەرن با پێتان بڵێم ئەمڕۆ چ یارییەکى گرنگ هەیە، یارییەکان زۆرن بەڵام من گرنگترینیان پێدەڵێم…
لە کاتژمێر 5ـى ئێوارە بە کاتى هەولێر، رۆما و بۆڵۆنیا لەلایەک و مان یونایتد و لیستەر ستى لەلایەکى دیکە یاریان هەیە.لە هەمان کاتدا، نۆتینگهام و نیوکاسڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
چێڵسیش لە یارى لوتکە لە کاتژمێر 7:30 رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
لە ئیسپانیا کاتژمێر 6 و 15 خولەک مایۆرکا و ئەتڵەتیکۆ بەیەکدەگەن و لەئیتاڵیاش 10 و 45 خولەک ئینتەر و ناپۆلى رووبەڕووى یەک دەبنەوە.
کۆتا یارى ئەمشەو دەکەوێتە کاتژمێر 11 کوڕانى هانسى فیلک رووبەڕووى سۆسیداد دەبنەوە.