داوای کتێب دەکات

ئەوقافی هەولێر داوای کتێب دەکات بۆ کتێبخانە نوێیەکەی

964+

ژووری هەواڵ

ئەوقافی هەولێر بڕیاریداوە کتێبخانەی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکاتەوە و داوا لە مامۆستایانی ئایینی و نوسەران دەکات توێژنەوە و کتێبەکانیان ببەنە کتێبخانەکە.

ئەمڕۆ شەممە 9.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، مامۆستایان و ئارەزومەندانی کتێب لە ھەموو بوارە جیاوازەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە بۆ خزمەتی خوێنەران و بواری توێژینەوەو ھەنگاوە ئەکادیمیەکان، ئەوقافی ھەولێر کتێبخانەی تایبەتی خۆی دادەمەزرێنێت.

لە ئاگادارییەکەدا بۆ مامۆستایان و خوێنەران، ئەوقافی هەولێر دەڵێت، سەیرێکی کتێخانەکانی خۆتان بکەن و ئەوەی شایانە پێشکەشی ئەوقافی بکەن، سەردانمان بکەن وکتێبەکان بەناوی خۆتان تۆمار دەکرێن بۆ ھەتا ھەتایە دەمێننەوە.

“کتێبەکان لەھەر بوارێکدا بن بەسوپاسەوە وەردەگیرێن، ئامانجی سەرەکیمان دروستکردنی گەنجینەی ئەدەبی و زانستی ئەوقافی ھەولێرە بۆ خزمەتی ئاینی پیرۆز و کوردستان”، ئەوقافی هەولێر وا دەڵێت.

ئەوقافی هەولێر بۆ دابەشکردنی زەوی شەش لیژنەی رێکخست

ئەوقافی هەولێر بۆ دابەشکردنی زەوی شەش لیژنەی رێکخست