9 مانگه داوایان كردووه
حه‌وت گوندى برادۆست داواى چاككردنى رێگاكانیان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر موختاره‌كانى حه‌وت گوندى برادۆست داواى چاككردنى رێگاكانیان كردووه و تاوه‌كو ئێستا بۆیان چاكنه‌كراوه، موختاری گوندێكیش ده‌ڵێت، پێیان راگه‌یاندوون كه پڕۆژه‌كه‌یان خراوه‌ته ته‌ندەره‌وه.
گونده‌كان بریتین له شكێرا 22 خێزان، چویكان 29 خێزان، به‌رگرد 35 خێزان، پیره‌كه 27 خێزان، گۆڕاكورێ 10 خێزان، بله‌سنان 30 خێزان و دایماو 10 خێزان، كۆى گشتى ژماره‌ى دانیشتوانیان نزیكه‌ى 800 كه‌س ده‌بێت و كه‌وتوونه‌ته سنوری دەشتی هێرت، لە دەڤەری برادۆست.
حارس برادۆستى، موختاری گوندى شكێرا به 964ـى وت، له مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه به‌ناوى هه‌ر حه‌وت موختارى ئه‌م گوندانه داوامان له قایمقامى قه‌زاى سیده‌كان كردووه بۆ چاككردنى رێگاكان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بۆیان نه‌كراوه.
وتیشی ” له وه‌رزى زستاندا به‌هۆى بارانه‌وه ئاسته‌نگێكی زۆر بۆ هاتوچۆكردنى هاولاتیان ئه‌م حه‌وت گونده دروست ده‌بێت، بۆیه به پێویستیمان زانیوه داواى چاككردنى رێگاكان بكه‌ین”.
درێژى رێگاكان شه‌ش كیلۆمه‌تره حه‌وت لقی سه‌ره‌كى لێده‌بێته‌وه بۆ هه‌ر حه‌وت گونده‌كه و له بانبه‌زینه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له بله‌سنان كۆتایی پێدێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌م دواییانه پێیانوتون كه داواكاریی چاككردنى رێگاكان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رێگاوبانى سۆران ناردراوه و ئێستاش خراوه‌ته ته‌ندره‌وه.