لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەوی چەمچەماڵ
لە یەک مانگدا 239 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە
964+
توانا نەقی
مانگی رابردووە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ مانگێکی پڕ چارەسەرییان بۆ چارەخوازان لە رووی نەشتەرگەرییەوە بەڕێکردووە و دەیان نەشتەرگەرییان بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا واتە مانگی 10 لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو 239 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
دەشڵێت، نەشتەرگەرییەکان لەلایەن پزیشکان و یاریدەرەانی بێهۆشکار و تەواوی ستافی نەشتەرگەری سەرجەم پیزشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئەنجامدراوە.