ئەندامانی جەستەشی دزران
گورگێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی حللە و لەلایەن پۆلیسێکەوە کوژرا
964+
ژێوار خدر
دوای ئەوەی گورگێک رۆیشتە حەوشەی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری حللە، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ ستافی پزیشکی و نەخۆشەکان درووست کرد، ئەندامێکی پۆلیسی بابل تەقەی لێکرد و کوشتی و لەلایەن خەڵکیشەوە پارچە پارچە کرا و ئەندامانی جەستەی دزرا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری ناوچەکەش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە، لە کوژرانی گورگەکە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، نەدەبوایە پۆلیسەکە بیکوژێت، بەڵام بەیانوی درووستبونی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ سەر خەڵکی پۆلیسەکە ئەو کارەی ئەنجامداوە.
دەشڵێت، لەبری کوشتنی، دەکرا لەلایەن ستافی تایبەتمەندەوە گورگەکە بگیرێت و لە نەخۆشخانەکە دوور بخرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، هاووڵاتیانی ناوچەکە، گورگەکەیان پارچە پارچە کردووە و ئەندامەکانیان دزیوە بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ کاری سیحر و جادوو.