جۆرێکی ماسییە کە لە رووبارەکەدا دەژی

عەبدولکەریم قاسم لە خابورەکەی زاخۆیە

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

جورێکی ماسی لەناو رووباری خابوری زاخۆ هەیە بە عەبدولکەریم قاسم ناسراوە و ئێستا رێژەکەی کەم بووەتەوە.

زیاتر لە 20 جۆری ماسی لەناو رووباری خابوری زاخۆدا هەن، کە دیارترینیان جۆرەکانی: ناقور، دووشەتیک، شەبوت، سەلەمون وچەندین جۆری دیکەن، بەڵام دەگمەنترینیان ئەم جۆرە ماسیەیە کە پێیدەوترێت “عەبدولکەریم قاسم”.

عادل هەڤنت، کۆنترین ماسیفرۆشی زاخۆیە بە 964ـی وت، لەساڵی ،1959 سەرۆک کۆماری ئەو کاتی عێراق عەبدولکەریم قاسم ژمارەیەکی زۆری ماسی ”پەحنک”ـی خستە ناو خابوری زاخۆ، لەدوای ئەوەوە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە ئەم ماسیە بە ماسی عەبدولکەریم قاسم ناوی دەرکرد.

وتیشی، کێشی ئەم جۆرە ماسیە لەیەک کیلۆ تێناپەڕێت، ژمارەیەکی زۆر کەمیان لەناو رووبارەەکدا ماون بەجورێک هەندێ جار سێ بۆ چوار رۆژ جارێک چەند دانەیەکی کەم لەم جورە ماسیە راو دەکرێت.

رووباری خابوری زاخۆ بەدرێژایی 18 کیلومەتر بەناو سەنتەری شاری زاخۆدا تێدەپەرێت، جوتیاران بۆ ئاودانی زەویەکانیان، راوچییەکانیش بۆ راوی ماسی سودێکی زۆر لێدەبینن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

مزگەوتەکەی ناوبازاڕی زاخۆ بە سەردەمیانە بنیات دەنرێتە...

مزگەوتەکەی ناوبازاڕی زاخۆ بە سەردەمیانە بنیات دەنرێتەوە