جیاوازییەکە نزیکەی پێنج ملیار دینارە
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیهى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 10 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی پێنج ملیار دینار کەمی کردووە.
به‌پێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 2.11.2024 تا 8.11.2024 بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 هەزار و 525 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە داهاتەکە لە هەفتەی پێشوودا 15 ملیار و 245 ملیۆن و 120 هەزار و 948 دینار بوو.
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە
بەپێی داتاکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی شەش ملیار و 406 ملیۆن و 41 هەزار و 575 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی چوار ملیار و 109 ملیۆن و 743 هەزار و 950 دیناریشی چەکە.
ساڵى رابردوو به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه لە سلێمانی و هەڵەبجە بریتی بووه له یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.