وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت
بۆ ئەمساڵی خوێندن هەگبەی مامۆستا رادەگیرێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن هەگبەی مامۆستا رابگرێت و بەشداریکردن لە پرۆسەکە دەکات بە خۆویستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ کە ئێستا بوون بە گرێبەست، پشتڕاستیکردەوە بۆ 964، وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی ئاگادار کردووەتەوە، پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا) بە شێوەی ئەزموونی ئەنجامدەدرێت و لە هەر پەروەردەیەکی قەزا قوتابخانەیەک دیاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.
“بە گشتاندنێکی تر شێوازی دابەشکردنی نمرەی هەموو جۆرەکانی هەڵسەنگاندن دیاری دەکەین سەبارەت بەو قوتابخانانەی کە پرۆسەی هەگبەی مامۆستا جێبەجێ ناکەن”، وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت.
هەگبەی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑرﯾﺗییە لە ﻛۆﻛراوەی ئەو زاﻧﯾﺎری و بەڵگانەی ﻛە ﺗواﻧﺎی زاﻧﺳﺗﯽ و ﮐﺎری ﮐﺎرامەﯾﯽ و ﭼﺎﻻﮐییە کارگێڕی و ئەکادیمییە ئەنجامدراوەکانی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎی زاﻧﻛۆ لە ﻣﺎوەی ساڵێکی خوێندندا دەیسەلمێنێت.