26 ملیار دۆلار
ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە 130 ملیۆن دۆلارى بۆ بانگەشەى ترەمپ خەرج کرد، بەڵام ئیلۆن مەسک بێ مەرام ئەوەى نەکردووە، ئەوەتا دواى ئەوەى ترەمپ هەڵبژاردنەکەى بردەوە، سامانەکەى ئیلۆن مەسک 26.5 ملیار دۆلار زیادى کرد.
لە هەڵمەتى بانگەشەى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، ئیلۆن مەسک دەوڵەمەنترین پیاوى دنیا و خاوەنى کۆمپانیا تێسلا بە چڕى بانگەشەى بۆ دۆناڵد ترەمپ دەکرد و ملیۆنان دۆلارى بەخشییە کەمپەینى بانگەشەکەى ترەمپ.
بەپێى ماڵپەڕى بلومبێرگ، دواى سەرکەوتنى ترەمپ، 26 ملیارد دۆلار بۆ سامانەکەى مەسک زیاد بووە و ئێستا وەک دەوڵەمەنترین مرۆڤى سەرزەوى خاوەنى 290 ملیار دۆلارە.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، پشکی کۆمپانیای تێسلا کە بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەباییە، دوێنێ چوارشەممە بەڕێژەی 14.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا، ئەمەش بەڕێژەی 11.6%ـى سەروەت و سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە زیادکردووە.
بەمەش ماسک بە سامانی 290 ملیار دۆلار، وەک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دەمێنێتەوە و سامانەکەی تا ئێستا لەمساڵدا نزیکەی 27% بەرزبووەتەوە.