لە شەوى رابردووەوە 200 کەس

 هاوڵاتیانى شارەزوور بە لێشاو توشى سکچوون و رشانەوە دەبن

964+

بڕوا مەجید_شارەزوور

لەشەوى رابردووەوە 200 کەس لە دانیشتوانى شارەزوور توشى سکچوون و رشانەوە بوون، تەندروستیش گومان دەکات پیسبوونى ئاو هۆکار بێت.

کەمال محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى نەخۆشخانەى گشتى شەهید رەئوف بەگ بە 964ـى وت،”لە شەوى رابردووەوە 200 کەس لە دوو گەڕەکى قەزاى شارەزوورەوە، سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە و کێشەکەیان سکچوون و رشانەوەیە”.

لە بارەى هۆکارى توشبوونیان، تەندروستى شارەزوور گومان دەکەن پیسبوونى ئاو هۆکار بێت.

وەک ئەوەى کەمال محەمەد باسى دەکات، حاڵەتەکان لە زیادبووندان و زۆربەیان منداڵن.

لاى خۆیەوە، رەمەزان عارف، بەرێوەبەرى فەرمانگەى ئاوى شارەزوور بە 964ـى وت، دوو رۆژ لەمەوبەر هەردوو گەڕەکى هەواران و شارستانیە لە قەزاى شارەزوور کە توشبووەکانى تێدان، سێ کاتژمێر ئاویان پێدراوە، دواى ئەوەش ئاومان بۆ پێنج گەڕەکى دیکە بەرداوەتەوە، بەڵام لەو گەڕەکانە هیچ توشبوویەک نییە”

“تیمەکانمان سەرقاڵی پشکنینی بۆریەکانن و تائێستا هیچ شکاوییەکیان لەو دووگەڕەکە نەدۆزیوەتەوەکە ئەوتوشبوانەی لێیە، بۆیە گومانمان وایە بەهۆی باران بارین و درووست بونی لافاووەوە ئاوی پیس لەبەلوعەی ماڵێکەوە چوبوێتە ناو بۆریە سەرەکییەکان و ئەوەش هۆکار بێت بۆ بڵاوبونەوەى ئەو نەخۆشییە”، رەمەزان عارف واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گەرمیان رێکارەکان لەدژی کۆلێرا و سکچوون تووندتر دەک...

لە گەرمیان رێکارەکان لەدژی کۆلێرا و سکچوون تووندتر دەکرێن