كۆمەك لە یاریگەكانی كوردستانەوە

وەرزشوانانی كوردستان دەیانەوێت ژیانی “بارین” رزگار بكەن

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

بارین منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی شاری سلێمانییە، نەخۆشی پەککەوتنی سییەکانی هەیە و حەز و خولیایەکی زۆری بۆ یاری تۆپی پێ هەیە، بە جۆرێک بۆ زۆربەی یارییەکان خۆی و باوکی لە یاریگەکان ئامادەن، بە تایبەتی لە یارییەكانی یانەی نەورۆز لە سلێمانی.

ئەو منداڵە ئیستا پێویستی بە چارەسەرە و هاندەرانی وەرزشیش لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2024 لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان یانەی نەورۆز و گەرمە لە یاریگای نەورۆز، بارین بینەری یارییەکە بوو، هاوکات کۆمەکی بۆ کۆکرایەوە.

یاسین لوقمان، باوکی بارین بە 964ـی وت، لەلایەن هاندەرانی یانەی نەورۆزەوە هاوکاری بۆ بارین کۆکراوەتەوە و لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش کۆکردنەوەی کۆمەک بەردەوامە.

وتیشی، بەهیوان بتوانن بارین ببەنە دەرەوەی وڵات و چارەسەری بۆ بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە خانەقینەوە کۆمەکی لوبنان دەکرێت 

لە خانەقینەوە کۆمەکی لوبنان دەکرێت