پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانن
25 تاقیگه پزیشكی سنوورى كۆیه رێگه‌پێدانیان بۆ كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، ته‌واوى ئه‌و تاقیگه پزیشكیانه‌ى له سنوورى قه‌زاكه‌یان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، رێگه‌یان پێده‌درێت كار بكه‌ن و مۆڵه‌تیشیان پێده‌درێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه ته‌واوى تاقیگه پزیشكییه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئاگادار كردبووه و رێگه‌پێدانى كاركردن وه‌ربگرن و مۆڵه‌ت ده‌ربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه.
هاوكار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه، به 964ـى راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌و تاقیگانه پابه‌ندی رێنماییه‌كانیان بوون و رێگه‌پێدانیان بۆ كراوه.
وتیشی “ئه‌وانه‌شی ماون پێویسته به‌هه‌مان شێوه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن ده‌نا ناتوانن له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا كاربكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌و خاوه‌ن تاقیگانه‌ى پابه‌ندی رێنماییه‌كانن، سەردانی بەشی تاقیگەکان بکەن لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتى ته‌ندروستى كۆیه بەمەبەستی وەرگرتنەوەی رێپدانی تاقیگەیەکانیان.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى ته‌ندروستى كۆیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و تاقیگانه‌ى تاوه‌كو ئێستا پابه‌ندبوونى خۆیان به مه‌رج و رێنماییه‌كان راگه‌یاندووه 25 تاقیگهن، له‌و ژماره‌یه 14 تاقیگه‌یان له‌ناو سه‌نتەره‌ى كۆیه و 10 تاقیگه له ته‌قته‌ق و یه‌ك تاقیگه‌ش له ناحیەی دێگەڵەیه.