دیمەنێک لە ئاسمانەوە سەنتەری قەزای کەلار نیشان دەدات _ وێنە: 964
با سوود لە داشکاندنی قەرزی کەڵەکەبوو وەربگرن
پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی کەلار گرێبەستەکانتان نوێ بکەنەوە
964+
شۆڕش قادری
داوا لە پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەکرێت، گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندنی قەرزی کەڵەکەبوو وەربگرن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم ئەو پیشەوەر و کاسبکارانەی ناوچەی پیشەسازی دەکات، کە دەکەونە بلۆکی (7-8) و (28-29) و تا ئێستا گرێبەستی دوکانەکانیان نوێ نەکردووەتەوە یان قەرزاری شارەوانین، با لە ماوەی 14 رۆژدا سەردانی شارەوانیی کەلار بەشی گرێبەستەکان بکەن، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، تەنیا ئەوانەی گرێبەستەکانیان نوێدەکەنەوە، دەتوانن سوود لە داشکاندنی 20٪ـی قەرزی کەڵەکەبوو وەربگرن.