تەمەنی 19 ساڵە
لە کەلار کەلەی بارهەڵگر بەسەر شاگردێکدا کەوت و گیانی لەدەست دا
964+
ژووری هەواڵ
لە ناوچەی پیشەسازی کەلار کەلەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەسەر شاگردی فیتەرێکدا دەکەوێت و بەو هۆیەوە گیانلەدەستدەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.5.2024، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کەلەی بارهەڵگرەکە بە سەر شاگردی دوکانەکەدا کەوتووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی قەزای کەلارە.
پۆلیسی گەرمیان خاوەنی دوکانەکەیان دەستگیر کردووە و تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.