قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەڕوات

ئاماری هەولێر بۆ سەرژمێری پێویستی بە 6000 هەزار کارمەندە

964+

شۆرش قادری

قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر بەرەو تەواوبوون دەڕوات و بۆ قۆناغی دووەمیش شەش هەزار کارمەندیان پێویستە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.11.2024 ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکدا د. دڵزار حەمەساڵح بەڕێوبەری ئاماری هەولێر وتی،  “95٪ـی قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە بە سەرکەوتویی تەواوکراوە و لە ئێستادا لەسەروبەندی ئامادەکاریداین بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم و بۆ ئەو قۆناغەش پێویستمان بە نزیکەی شەش هەزار کارمەند دەبێت وەکو توێژەر لە پرۆسەکە کارمان لەگەڵدا بکەن”.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهیم رەحمان یاریدەدەری سەپەرشتیاری ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر داوای لە ئەندامانی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری کردووە، لە قۆناغی داهاتوودا هەریەکە و بەپێی پلە و بەرپرسیارێتی خۆی هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن.

بڕیارە 20ـی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا بەشیوەیەکی ئەزموونی پڕۆسەی گەمارۆسازی و ناونوسین لە ناوچە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت.

یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بووە.

کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

حکومەتی عێراق داواکارییەکانی هەرێمی لەبارەی سەرژمێری ...

حکومەتی عێراق داواکارییەکانی هەرێمی لەبارەی سەرژمێری پەسەند کرد