نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی _ وێنە: 964
وەک باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتە
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خەڵاتی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
964+
شۆڕش قادری
خەڵاتێکی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، “لە کۆنگرەی لوتکەی جیهانی جەڵتەی مێشك لە بەغدا خەڵاتێك دەبەخشرێتە بەشی هەناوی مێشک و دەماری نەخۆشخانەی شار، وەک باشترین و یەکەمین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک لەسەر ئاستی عێراق و زۆری ئەو کەیسانەی تێیدا چارەسەر دەکرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی هەینی داهاتوو لەکۆنگرەی جەڵتەی مێشک کە لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی زێرین بە نەخۆشخانەی شار دەبەخشرێت و خەڵاتەکە لەلایەن د. زانا عەبدولڕەحمان سەرۆکی بەشی هەناوی مێشک و دەمار لەنەخۆشخانەی شار وەردەگیرێت.