گۆڕستانێکى نوێ دەکرێتەوە
کۆنترین گۆڕستانى دهۆک پڕبووە و جێگا نەماوە
964+
وریا فەتاح
پارێزگارى دهۆک بڕیاریدا گۆڕستانێکى نوێ لەشارەکە بکاتەوە و بەهۆى ئەوەى جێگا نەماوە، چیتر مردوو لە کۆنترین گۆڕستانى شارەکە نانێژرێت.
سەرۆکایەتى شارەوانى دهۆک بڵاوى کردەوە، گۆڕستانى شاخکێ کە کۆنترین گۆڕستانى دهۆکە و رووبەرەکەى 133 دۆنمە، بەهۆى ئەوەى پڕبووە و جیگا نەماوە چیتر مردووى تێدا نانێژرێت،
وەک ئەوەى شارەوانى باسى دەکات، دواى چەندین کۆبوونەوە بڕیاردرا بە کردنەوەى گۆڕستانێکى نوێ.
“گۆڕستانە نوێیەکە پەرژین دەکرێت و شوێنى مردوو شۆردن و نوێژخوێندن و هەموو پێداویستییەکانى بۆ دابین دەکرێت و لە نزیک گوندى دلبێ کە دەکەوێتە پشت فاملى مۆڵى دهۆک دروست دەکرێت”، شارەوانى دهۆک وا دەڵێت.
باس لەوەشکراوە ئەو جوتیارانەى زەوییەکانیان دەکەوێتە بەر گۆڕستانەکە قەرەبوو دەکرێنەوە و داواشکراوە هاوکاربن، چونکە گۆڕستانە نوێیەکە بۆ بەرژەوەندى گشتییە.