چەند وەزارەتێك

پێنجشەممە فەرمانبەرانی هەولێر زەوی وەردەگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، خۆیان ئامادەكردووە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ سێ هەزار پارچە زەوی بكەن، بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر دابەشی بكەن.

وتیشی، زەوییەكان لە ئاشۆكان دەبێت و ئەمە قۆناغی یەكەمە، لە قۆناغی دووەمیشدا ژمارەیەكی دیكەی فەرمانبەران بە تیروپشك زەوییان پێدەدرێت.

ئاشۆکان یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی بەحرکە سەربە قەزای ناوەندی ھەولێر لە پارێزگای ھەولێر و ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێن، بەشێكیان دەكەوێتە نزیكی ئەو گوندە.

كارزان عەبدولهادی ئاشكراشی كرد، فەرمانبەرانی سێ تا چوار وەزارەتی حكومەتی هەرێم لە هەولێر ناویان لەو تیروپشكەدا دەبێت، كە پێنجشەممە ئەنجامی دەدەن، كە ئەوانەی سوودمەندنەبوونە، زەوییان پێدەدرێت.

لە رۆژی 16.10.2024 دابەشكردنی زەوی لە كوردستان دەستیپێكردووە و سەرەتاش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو.

حكومەتی هەرێم زەویی 200 مەتری بە فەرمانبەران دەدات و لە هەمان كاتدا رەچاوی خاڵبەندییەك دەكات، كە ساڵانی خزمەت و شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی ئەندامانی خێزان و چەند خاڵێكی دیكە پەیڕەو دەكات.

لە ئاداری رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت، ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە.

یەکێتیی فەرمانبەران: ئومێد دەکەین دابەشکردنی زەوی جدد...

یەکێتیی فەرمانبەران: ئومێد دەکەین دابەشکردنی زەوی جددی بێت