"زۆربه‌یان به‌ هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ مۆڵه‌ت دروستكراون"

حه‌وزه‌ ماسییه‌كانى سنوورى كۆیه‌ بۆمبی تەوقیتکراون بۆ دروستبوونى لافاو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حه‌وزه‌ ماسییه‌ دروستكراوه‌كانى سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ مه‌ترسیان بۆ دروستبوونى لافاو له‌ سنووره‌كه‌ دروستكردووه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ڵێن، پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكیان بۆ بكرێت.

شاره‌وانى ته‌قته‌ق و كشتوكاڵى كۆیه‌ مه‌ترسى ئه‌م حه‌وزانه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

نه‌مر نیازى كاكه‌ڕه‌ش سه‌رۆكى شاره‌اونى ته‌قته‌ق به‌ 964ـى راگه‌یاند زۆربه‌ى ئه‌و حه‌وزه‌ ماسیانه‌ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار دروستكراون بۆیه‌ بوونه‌ته‌ جێگه‌ى مه‌ترسی.

وتیشی “بۆ دروستكردنیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ كه‌ له‌ وه‌رزى زستاندا قه‌باره‌ و ئاستى ئاو زیاد ده‌كات و ئه‌و حه‌وزانه‌ راده‌ماڵێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چونكه‌ حه‌وزه‌كان به‌ گڵ (رمل) دروستكراون به‌ برانێكی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو ده‌شۆرێن و یه‌ك له‌دواى یه‌ك رایان ده‌ماڵێت.

لایخۆشییه‌وه‌ یوسف سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى كۆیه‌ بۆ 964 نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ته‌واوى حه‌وزه‌كانى ماسی مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ڵێت “به‌هه‌ڕه‌مه‌كى  دروستكراون و زۆربه‌شیان بێ مۆڵه‌ت و هیچ رێنماییه‌ك بۆ دروستكرنیان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌”.

وتیشی “ده‌مێكه‌ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى كشتوكاڵمان له‌ مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م حه‌وزانه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له‌ كشتوكاڵى كۆیه‌ هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ سنوورى قه‌زاى ته‌قته‌ق و ناحیه‌كانى ئاشتى و سێگردكان نزیكه‌ى دوو هه‌زار حه‌وزى ماسی هه‌یه‌، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ى له‌وبه‌ر زێی بچووكیش به‌به‌رى ناحیه‌ى شوانه‌وه‌ به‌سه‌دان حه‌وزى دیكه‌ دروستكراون.

ناحیه‌ى سێگردكان به خشته كاره‌با ده‌داته‌ حه‌وزه‌ك...

ناحیه‌ى سێگردكان به خشته كاره‌با ده‌داته‌ حه‌وزه‌كانى ماسی و كشتوكاڵكردن و هاوڵاتیان