لە خانەقین
خاوەن حەوزێکی ماسی بە یەکجار 4000 ماسی لێ مردار بووەوە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
بەهۆی تێکچوونی کارەباوە چوار هەزار ماسی لە حەوزێکدا مرداربوونەوە و خاوەنەکەای لۆمەی کارەبای نیشتمانی دەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بۆ 964 نێردراوە، خاوەن حەوزێکی ماسی دەردەکەوێت کە زیاد لە چوار هەزار ماسیی مرداربووەتەوە.
هەزال زێدان خاوەنی حەوزەکەیە و بە 964ی وت، محەویلەی تایبەتی خۆی هەیە و هی حکومەت نییە و هەموو کارەکانی یاساییە، کرێی کارەباش بە حکومەت دەدات و کارەبای حەوزەکەی زیادەڕۆ نییە، بەڵام دوێنی یەکشەممە فەرمانگەی کارەبای خانەقین بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک کارەباکەیان لێ کوژاندووەتەوە
لە بەرامبەردا خەلیل زەرگۆشی بەڕێوەبەری کارەبای خانەقین هەموو قسەکانی خاوەن حەوزەکەی رەتکردەوە و بە 964ی وت، بە هیچ شێوەیەک محەویلەی ئەو هاوڵاتییە دەستکاری نەکراوە و کێشەی کارەبا بە گشتی هەبووە، چەند کاتژمێرێک تیمەکانی چاککردنەوە خەریکی گەڕاندنەوەی کارەبا بوونە و خاوەن حەوزەکە دەبوایە باشتر ئاگاداری حەوزەکەی بوایە
خاوەن حەوزەکە لە لای خۆیەوە دەڵێت، “زیاد لە چوار هەزار ماسی لە حەوزەكەدا هەبوون، کە کێشیان لە نێوان یەک و نیو تا دوو کیلۆ دەبوو، بایی زیاتر لە 30 ملیۆن دینار بوو”.
ئەو جۆرە ماسییانەی مرداربوونەتەوە، بە بەردەوامی پێویستیان بە کارەبایە، بۆ ئەوەی نەمرن و گەورەببن و لە بازاڕەکاندا بیانفرۆشن، بەڵام تێکچوونی کارەبا هەموو رەنجی ئەمساڵی ئەم هاوڵاتییەی بەبادا.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان
لە کەرکوک 707 حەوزی ماسی سەر زەوی و ژێر زەوی رووخێندراون
ماسی
ماسی لە بەسڕە بەرناکەوێ
راوچییەکانی بەندەری فاو بەهۆی هاندەرانەوە گیرفان پڕ بوون
جۆرێکی ماسییە کە لە رووبارەکەدا دەژی
عەبدولکەریم قاسم لە خابورەکەی زاخۆیە
لە راپەڕین
نزیکەی 222 کیلۆ ماسی دەستی بەسەرداگیرا و تەلەف کرا
"زۆربهیان به ههڕهمهكى و بێ مۆڵهت دروستكراون"