پلەكەی چەند بوو؟
بوومەلەرزە لە شێخان روویدا و لە دهۆكیش هەستی پێكرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمشەو لە سنووری قەزای شێخان بوومەلەرزەیەك روویدا و بەشێک لە سەنتەری دهۆکیش هەستیان پێکرد، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی دهۆكیش دەڵێت، رێژەی بوومەلەرزەکە 4.2 بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.11.2024 لە نزیک کاتژمێر 9:16 شەو بەشێکی زۆری خەڵکی سەنتەری دهۆک هەستیان بە بوومەلەرزەکەی قەزای شێخان کرد، کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە سەنتەری دهۆکەوە دوورە.
ئومێد مەعسوم ، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی دهۆک بە 964ی وت، بوومەلەرزەكە بە پلەی 4.2 لە قەزای شێخان روویداوە و بەشێکی خەڵکی سەنتەری شاری دهۆکیش هەستیانپێكرد.
وتیشی، پێش نزیکەی دوو هەفتە لە شاری مەلاتیا لە باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا و بەشێکی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆکیش هەستیانپێكرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا