له ئیداره‌ى راپه‌ڕین
چاو خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌ترسی لافاويان لێده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرگریی شارستانیی راپەڕین، رێنمای پێویستى بۆ هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاو خۆیان بپارێزن، تیمه‌كانیش چاویان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌یه، كه مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ى لافاویان لێده‌كرێت.
ماوه‌ى دوو رۆژه ئیداره‌ى راپه‌ڕین خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی دروستبوونى لافاو رووبه‌ڕووى سنووره‌كه‌یان ببێته‌وه.
عه‌لى قادر، وته‌بێژى به‌رگریى شارستانیى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ى وه‌ك خاڵى لاوازى دروستبوونى لافاو له سنووره‌كه‌یان سه‌یرده‌كرێت، چه‌ند شوێنێكی كه‌من، به‌ڵام به گشتى چاودێریی هه‌موو شوێنه‌كانى دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌ناو رانیه دوو شوێن هه‌ن كه پێشتر لافاویان تێدا دروست بووه یه‌كه‌میان گه‌راجى رانیه و دووه‌میشیان سه‌ر شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كى بنار، له حاجیاواش شه‌قامى گشتى”.
روونیكرده‌وه، بە ھاوکاری ئیدارەی راپەڕین و قایمقامیەت و ھێزەكانى ئه‌منى و شارەوانییه‌کان به وردی چاودێریی بارودۆخى ئیداره‌كه‌یان ده‌كرێت.
له‌و رێنماییانه‌ى كه به‌رگریى شارستانیى راپه‌ڕین بۆ هاوڵاتیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، بریتین له :
– لە کاتی دروستبوونی لافاو بەھیچ جۆرێك نزیك چەم و رووبار و دۆڵەکان نەکەونەوە، لەبەر ترسی ھاتنی لافاوی کتوپڕی بەھێز .
– ئەو ماڵانەی کە شوێنیان قووڵە ئاو زیاتر لێی گلدەبێتەوە پێویستە رێڕەوی ئاوەکان بە باشی بکەنەوە بۆ ئەوەی توشی مەترسی نەبن .
– پێویستە ھەر ھاوڵاتیەك سەرەمەنھۆڵی بەردەم ماڵەکەی خۆی بە باشی پاكبکاتەوە .
– ھەرکاتێك کە زانیت کەشوھەوا نالەبارە، خۆت بە دووربگرە لە سەفەرکردن، یاخود بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت باشترە نەچیتە دەرەوە بەھۆی بارانی بە خوڕ .
– لەکاتی شوفێریکردن ئۆتۆمبێلەکانتان لە قیر لامەدەن، بە وریایی شوفێری بکەن و خێرایی کەمبکەنەوە تا گیانی ھەموولایەك پارێزراو بێت .
– پێویستە شۆفێران ئاگاداری بارینی تەرزە بن لەو رۆژەدا ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانیان بن زیانیان پێنەگات .
– گوندنشینەکان پێویستە بەر لە ھاتنی وەرزی سەرما خانوە گڵەکانیان چاك بکەن بۆ ئەوەی بەرگەی بەفـر و باران بگرێت.
– داوا لە شوانکارانی خۆشەویست دەکەین بەباشی ئاگاداری خۆیان بن لە ھەر حاڵەتێکی لە ناکاوی بارانی بە خوڕ، راستەوخۆ بچنە بەرزایەکان و لە دۆڵەکان رامەوەستن لەبەر ترسی لافاوی کتوپڕی بەھێز.
– دەست لە کێبڵی کارەبا مەدەو لە ھێڵەکانی کارەبا نزیك مەبنەوە.