خەریکی چین؟
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی شەو و رۆژیان نەماوە
964+
ژوولی عەدنان
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی شەوی رابردوو بە بەردەوامی ئێشکیان گرتووە و خەریکی چاککردنەوەی کارەبای چەند گەڕەکێک بوون.
بەهۆی هەورەبروسکە و شەپۆلی باوبارانی شەوی رابردوو لە سلێمانی و ناوچەکانی دەورەبەری، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نەخەوتوون و سەرقاڵی چاککردنی کارەبای گەڕەکەکان بوون.
شەوی رابردوو کارەبای بەشێکی ناحیەی گاپیلۆن و گوندەکانی بێتواتە، گورانگە، ناحیەی سوورقەلات و گوندەکانی سەرا و کورە داوێ شۆرتیان کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڤیدیۆی کارکردنی کارمەندانی بڵاوکردەوە، کە تیمەکانی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرقاڵی چاککردنی کارەبا بوون و تا ئێستاش بەردەوامن.