ئەمڕۆ پارتی لەگەڵ سێ حزب كۆدەبێتەوە، شەممەش لەگەڵ یەكێتی
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەمڕۆ 1ی شوبات، پارتی دیموكراتی كودستان لەگەڵ هەریەكە لە حزبی شیوعی و سۆسیالیست و پارتی رەنجدەران كۆدەبێتەوە
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی لە هەولێر دەستیپێكرد.
ناوەڕۆكی كۆبونەوەكان بۆ قسەكردنە لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵۆزیەكانی ئەم دوایەی عێراق و پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق
شاندی پارتی لەلایەن مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و حزبی شیوعیش لەلایەن كاوە محەمەد، سكرتێری گشتی حزبی شیوعیەوە سەرپەرشتی دەكرێت
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند ”هەر ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و پارتی ڕەنجدەران لە هەولێر كۆدەبێتەوە”.
لە دوێنێوە پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕێكی گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ حزبەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، دوێنی لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوەوە، وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوش لەگەڵ یەكێتی لە هەولێر كۆببێتەوە.