مەشهەدانی یەكەم بوو

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چووە گەڕی دووەم

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ ئێوارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كرد، لە گەڕی یەكەمی دەنگدانەكەدا مەحمود مەشهەدانی بە 153 دەنگ زۆرینەی بەدەستهێنا، بەڵام دەنگدانەكە چووە گەڕی دووەم.

لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكدا، کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی 153 دەنگی هێنا و سالم ئەلعیساوییش 95 دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها عامر عەبدولجەبار 9 دەنگی هەبوو، هەروەها 14 دەنگ بەتاڵ بوون.

بڕیاریش درا پاش كەمپێكی دیكە گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، لایەنە سووننەكان كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوان دیاریی كراوە، لەسەر ئەوە رێككەوتوون مەحمود مەشهەدانی بكەن بە سەرۆك.

دوای لێسەندنەوەی متمانە لە محەمەد حەلبوسی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێ سەرۆکە و ئێستا موحسین مەندەلاوی بە شێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەکە دەكات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگد...

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەگەیشتە هیچ و زۆربەی دەنگدانەكانی دواخست