دوو هێڵى گهرمى بۆ پهیوهندیكردن بەردەستکراون
هەڵمەتی هۆشیاریی ستیكەری دەرمان و هاوتاكردنی نرخ لە هەرێمی كوردستان چڕکراوەتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، هەڵمەتی هۆشیاریی ستیكەری دەرمان و یەكنرخی لە هەرێمی كوردستان چڕکردووەتەوە، ئهمجارهیان به ڤیدیۆیهك رێنمایی و هۆشیاری دهگهیهنێته هاوڵاتیان.
وەزارەت، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە هیچ دەرمان و پێداویستییەكی پزیشكی بەبی ستیكەری حكومەت نەكڕن، ئەوەش لەپێناو تەندروستییان و كۆنتڕۆڵكردنی جۆر و كواڵێتی دەرمانە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، نرخی دەرمان لە لایەن وەزارەتەوە رێکخراوەتەوە، هیچ دەرمانخانەیەک بۆی نییە لەو نرخانە زیاتر بفرۆشێت، کە لەسەر ستیکەری حکومەت دانراوە.
داواش له هاوڵاتیان دهكەن، لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بەبێ ستیکەریان بینی، دەستبەجێ هێڵی گەرمی تیمەکانی چاودێریی بازاڕی لێ ئاگادار بکەنهوه:
کۆڕەک 07508592222
ئاسیا 07708592222