کەشناسێک:
هۆشدارى لافاو بە گەرمیان و سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و راپەڕین دەدرێت
964+
وریا فەتاح
کەشناسێک هۆشدارى لافاو دەدات و دەڵێت، گەرمیان و سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و راپەڕین دەگرێتەوە و شەپۆلەکەش رۆژى یەکشەممە و دوو شەممە داهاتوو بەردەوام دەبێت.
محەمەد کەمال، پێشبینیکارى کەشناسى بە 964ـى وت،”تا ئێستا ئەو شەپۆلى بارانەى ئەگەرى هەیە وەکخۆى ماوەتەوە و تەنیا هێزى شەپۆلەکە لە ناوچەکان جێکۆڕکێ دەکات”.
دەشڵێت: چەقى شەپۆلى بارانەکە لە گەرمیان و سلێمانى، هەڵەبجە، کەرکوک و راپەرینە، هۆشداریش دەدات لە دروستبوونى لافاو لەو شوێنانە.
روونیشى کردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و بڕی بارانه‌كه كه‌م ده‌بێت، بەڵام سبه‌ی هه‌ینی ته‌نیا كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان تا پێشنیوه‌رۆ ئه‌گه‌ری باران هه‌یه ئه‌ویش گه‌رمیان و ده‌ورووبه‌ری ده‌گرێته‌وه و شاره‌كانی تر ئاسایی ده‌بێت.
ئەو پێشبینیکارە ئاشکراى کردووە، رۆژى شەممەى داهاتوو ناوبەناو لە شارە جیاوازەکان ئه‌گه‌ری باران و هەورە بروسکە هه‌یه به‌تایبه‌تی لە سنووری پارێزگای كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری، بەڵام له به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه و ته‌واوی رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، چه‌قی به‌هێزی شه‌پۆلى بارانەکە سەرانسەرییە و بارانى باش دەبارێت و هەورەتریشقە توند دەبێت.
لەبارەى دابەزینى پلەکانى گەرماش، کەمال محەمەد پێشبینى دەکات پلەکانى گەرما تا 8 پلە نزم ببنەوە.